خەرجكردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دەستیپێكرد
" تەندروستی"
دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بڕیاری چارەسەركردنی كێشەی نەشتەرگەری و نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی لە سلێمانی درا ، دەستكرا بە خەرجكردنی پارە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی.
ڕۆژی چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025 ، بە هەوڵی بەڕێز د.ماكوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانكی هەرێم دەستكرا بەخەرجكردنی پارەی نەختینەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەوەش كێشەی نەشتەرگەری و نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی پێویست لە سلێمانی تاكۆتایی ئەمساڵ كۆتایی هات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 848
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:36:18/09/2025