لەمانگێكدا 3,618 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە بانكی خوێن لە شاری سلێمانی 7,824 كەس سەردانیان كردوە و 3,618 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو 872 بتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 537 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 280 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 160 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 161 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,195 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 4,300 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,602 پشكنینی گروپی خوێن و 3,926 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,317 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:09/09/2025