مانگی ڕابردوو 27,593 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی شار 27,593 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 20,069 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6,593 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 870 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,506 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شارداخڵ كراون ، لەو ژمارەیە 1,820 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 624 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 780 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 444 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 282 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 910 نەشتەرگەری جۆراوجۆر كراوە و 132 نەشتەرگەری قەستەرە و 90 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 28 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 63,868 شیكاری تاقیگەیی و 1,408 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 5,926 تیشك و 231 ئیكۆ و 775 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1284
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:03/09/2025