مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,880 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,171 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 417 منداڵ كوڕ بوون و 421 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 473 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 365 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و 15 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 200 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون، 792 سۆنەر گیراوە و 6,397 پشكنینی تاقیگەیی و 192 چارەسەری سروشتی و 694 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:03/08/2025