سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان



تایبەت " تەندروستی"

ناساندنی سەنتەر:

سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان یەكێكە لەو سەنتەرانەی لە 21/5/2012 بە فەرمانی وزاری و بە شێوەیەكی فەرمی لە شاری سلێمانی دامەزرا. لەم سەنتەرەدا خزمەتگوزاری دەرونی تێدا پێشكەش دەكرێت، لە رووی پسپۆڕیەوە سەنتەرێكی چارەسەری و فێركاری و راوێژكاری نەخۆشیە دەرونیەكانە بۆ سەرجەم نەخۆشییە دەرونییەكان لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ‌. 

خزمەتگوزاریەكانی ئەم سەنتەرە تایبەتە بە سنوری جوغرافیای پارێزگای سلیمانی بەڵام زۆر جار نەخۆش لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و  ئاوارەی ناوچەكانی تری عیراقیش روی تێ‌ دەكەن.
   
* سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونییەكان لە 42 قەرەوێلە پێك دێت كە دابەش دەبێت بەسەر چوار  قاوشدا:
* قاوشی پیاوان :  پێكهاتووە لە چوار ژور 16 جێگای نەخۆش.
* قاوشی ژنان :  پێكهاتووە لە پێنج ژور 20 جێگای نەخۆش.
* قاوشی منداڵان: پێكهاتووە لە یەك ژور 4 جێگای نەخۆش
* قاوشی چارەسەركردنی ئالودەبوان لە رێگەی پاككردنەوەی ژەهراویبوون: پێكهاتووە لە یەك ژور 4 جێگای نەخۆش

* دیدگای سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان :

دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دەرونی لە روی چارەسەركردن و راوێژكردن و فێركردن بەو نەخۆشانەی روو لەم سەنتەرە دەكەن پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكانیش بە كوالیتیەكی بەرزو بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ هەموو دانیشتوانی  پاریزگای سلیمانی دەستەبەردەكرێت.

ئامانجەكانی سەنتەرەكە:

*پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە نەخۆش (چاودێریكردنی نەخۆشی دەرونی,چارەسەركردن بە دەرمان و راهێنانەوەی نەخۆش لە ڕووی بیركردنەوە , چارەسەركردن بە تەزووی كارەبا) 
چارەسەركردنی هەر حاڵەتێك تایبەت بێت بە تێكچونی باری دەرونی تاك .
*پەرەپێدانی بەردەوامی تواناكانی كارمەندان (پزیشكان , تویژەران,كارمەندانی تەندروستی و لایەنی كارگیری).
*گرنگیدان بە ژینگەی كاركرن و ژینگەی سەنتەر لە روی سەلامەتیەوە
*پلاندانان بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردن و چاودێریكردن بە داواداچوون و هەلسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردن و باشتركردنی چارەسەركردنی نەخۆش.


سەرچاوەی مرۆیی سەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان:

* لەم سەنتەرەدا  18 پزیشكی گشتی  كاردەكەن كە 11 پزیشكیان بۆردودكتۆران 7 پزیشكی دیكەشیان خاوەن بڕوانامەی زانكۆن, 9 دەرمانسازیش لەم سەنتەرەدا هەیە بەشێوەیەك 7 یان خاوەنی بڕوانامەی پەیمانگان و 2 دەرمانسازی د یكەشیان  خاوە بڕوانامەی زانكۆن ,هەروەها 3 بێهۆشكار لەم سەنتەرەدا هەیە كە 2 بێهۆشكاریان خاوەن بڕوانامەی پەیمانگان و 1 دیكەشیان خاوەن بڕوانامەی زانكۆن.
2 چارەسازی دەرونیش لەم سەنتەرەدان كە 1 یان خاوەن بڕوانامەی ماستەرو ئەوەی دیكەشیان بڕوانامەی زانكۆی هەیە,3 توێژەری دەرونیش هەیە كەبڕوانامەی زانكۆیان هەیە 4  توێژەری كۆمەڵایەتی هەیە كە خاوەن بڕوانامەی زانكۆن.
28 پەرستیاریش هەیە كە لەم سەنتەرەدا كاردەكەن 11 پەرستاری خوارپەیمانگان و 16 دیكەشیان دەرچووی پەیمانگان و 1 پەرستیاری دیكەش دەرچووی زانكۆیە,4 كارمەندی كارگێڕی هەیە 1 خوارپەیمانگا و 3 دیكەشیان دەرچووی پەیمانگان 1 ژمێریاری و 3 كارمەندی تەكنیك و1 بلیت بڕ و 1  پیشەوەرو 1 باخەوان و 1پاسەوان لەم سەنتەرەدا هەیە كە سەرجەمیان دەرچووی خوار پەیمانگان.

- جۆری خزمەتگوزارییەكان یان پسپۆڕی:

* چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان: چارەسەركردنی هەموو نەخۆشیە دەرونیەكان لە جۆرەكانی كتوپڕ و درێژخایەن لە رێگەی داخڵاكردنیان لە سەنتەرەكە.
* چارەسەری دەرونی لەرێگەی ئەنجامدانی دانیشتن و قسەكردن: چارەسەری دەرونی  و ڕێنمایی دانە بە نەخۆشی ناو سەنتەرەكە و رەوانەكراو لە دەروەی سەنتەر بۆ ئەو حاڵەتە دەرونییەی كە هەیەتی لە ڕێگەی جۆری جیاوازی چارەسەری دەرونی بۆ تاك و خێزان..
* چارەسەركردن بە لێدانی تەزووی كارەبا ECT: چارەسەركردنی نەخۆشیە دەرونیەكان لە ڕێگەی وەرگتنی تەزوی كارەباوە ECT
لەژێر سڕكردنی گشتیدا.
* لیژنەی دەست نیشانكردنی حاڵەتی ئۆتیزم: هەڵسەنگاندن و  دەستنیشانكردنی ئەو مندالانەی رەوانە دەكرێن بۆ لیژنەكە ئایا حاڵەتی ئوتیزمیان هەیە یان نا.

چۆنێتی پەیوەندی كردن بەم سەنتەرەوە:

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
سلیمانی – گەرەكی سلیمانی تازە – خوار تاقیگەی ناوەندی (مختبر مركزی)
* ژمارەی تەلەفون: 3271043 – 3271013 یان 3271158




ئه‌م بابه‌ته 5546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:39:16/12/2015