مانگی ڕابردوو 302 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە سەنتەری تیشك 302 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و خزمەتگوزارییان پێشكەش كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری تیشك یان كردوە 148 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 154 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون ، 55 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە و 51 نەخۆش تەمەنیان لە نێوان (45 بۆ 65) ساڵدا بووە و 85 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بوە و 111 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵیەوە بووە.

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سەنتەری تیشك 28 پشكنینی سیتی سكان و 129 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 145 پشكنینی ئاسایی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:03:03/07/2025