مەراسیمی چلەی ماتەمینی دكتۆر جەمال عومەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

بەئامادەبوونی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و بەرپرسی بۆردی تەندروستی مەكتەبی ڕێكخراوەكان و بەرپرسانی حكومی و كەسوكارەكەی و ژمارەیەك  لە كەسایەتی و پزیشكان و بەڕێوبەری نەخۆشخانەكان ، مەراسیمی چلەی ماتەمینی دكتۆر جەمال عومەر تۆفیق لە شاری سلێمانی بەڕێوەوچوو.

لە مەراسیمەكەدا ئامادەبووان باسیان لە ڕۆڵی ئەو پزیشكە كۆچكردووە كرد لە خزمەتكردن بە كەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی تووشبووانی دەروونی و جەختیان كردەوە لەوەی جێدەستی كار و خزمەتەكانی دیار بووە و كەسێكی دڵسۆز و خەمخۆر بووە ، دووبارە سەرەخۆشیان ئاراستەی كەسوكارەكەی كرد.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:35:18/06/2025