ئاماری نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان لە ڕۆژانی جەژندا
" تەندروستی"
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 6,374 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردوە و زیاتر لە هەزار نەخۆش داخڵ كراون و 386 نەشتەرگەری كراوە.
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 2,748 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و 688 نەخۆش داخڵ كراون و 316 نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕكراوە و 61 نەشتەرگەری تر كراوە ، هەروەها 7,715 پشكنینی تاقیگەیی و 404 سۆنەر كراوە و 113 شووشتنەوەی گورچیلە و 19 قەستەرە كراوە.
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 397 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردوە و 84 نەخۆش داخڵ كراون و 82 منداڵ لەدایكبوون كە 52 منداڵیان كوڕ بون و 30 منداڵیان كچ بوون ، لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان 2,250 منداڵی نەخۆش بینراون و 244 منداڵ داخڵ كراون.
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 650 نەخۆش لە بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی هیوا بینراون و پشكنین بۆ 431 نەخۆش كراوە و 16 تووشبووی نوێ تۆماركراوە ، لە نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 157 نەخۆش سەردانیان كردوە و 9 نەخۆش داخڵ كراون.
لە ڕۆژانی جەژنی قوربان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 172 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 10 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1508
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:11/06/2025