لەمانگێكدا 490 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,416 نەخۆش سەردانیان كردوە و 627 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 490 بوژانەوەی دڵ و 29 نەشتەرگەری دڵ و 185 قەستەرە و 108 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 289 پشكنینی سیتی سكان و 414 ئیكۆ و 250 هێڵكاری دڵ و 8 هۆڵتر ئەنجام دراوە، هەروەها 86 چارەسەری سروشتی كراوە و 180 تیشك گیراوە و 2,268 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1124
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:04/06/2025