مانگی ڕابردوو 790 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,703 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,116 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 790 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 408 منداڵ كوڕ بوون و 382 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 426 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 364 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 175 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 16 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە، 824 سۆنەر گیراوە و 6,330 پشكنینی تاقیگەیی و 252 چارەسەری سروشتی و 676 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:07/05/2025