لەمانگێكدا 1,021 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1,021 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 335 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و 686 نەخۆش ئەوانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 3 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 134 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 50 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 405 مامۆگرافی و 174 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:12/03/2025