مانگی ڕابردوو 3,302 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2025) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 3,302 كەس سەردانیان كردووە و 2,034 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 1,268 كەس كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 765 هەڵكێشانی ددان و 496 پڕكردنەوەی ددان و 129 پاككردنەوەی ددان و 4 ڕێككردنەوەی ددان ئەنجام دراوە و 587 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:01:12/03/2025