لەمانگێكدا 739 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2025) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,383 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 994 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 739 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 408 منداڵ كوڕ بوون و 331 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 405 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 334 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 132 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە، 635 سۆنەر گیراوە و 6,267 پشكنینی تاقیگەیی و 266 چارەسەری سروشتی و 748 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:16:05/02/2025