مانگی ڕابردوو 72 نەشتەرگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 72 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە، 14 نەشتەرگەری سەروگەورە و 11 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 47 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 80 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 9 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:16:09/01/2025