لەمانگێكدا 943 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لە دایكبوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,103 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,314 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 943 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 506 منداڵ كوڕ بوون و 437 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 533 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 410 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 161 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 41 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە، 711 سۆنەر گیراوە و 6,773 پشكنینی تاقیگەیی و 178 چارەسەری سروشتی و 760 كوتانی بی سی جی بۆ منداڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:08/01/2025