لەمانگێكدا 230 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 230 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 12 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 71 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 31 نەشتەرگەری گەورە و 89 نەشتەرگەری مام ناوەند و 27 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 126 پشكنینی تیشك و 94 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 45 چارەسەری سروشتی كراوە و 2 نەخۆش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان كردوە و 9,306 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3,251 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:58:08/01/2025