لەمانگێكدا 5,811 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/12/2024) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 5,811 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 191 نەشتەرگەری گەورە و 151 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 1,043 پكشنینی پەستانی چاو و 33 پشكنینی پانتایی بینین و 105 پشكنینی گلێنە و 38 یاك لەیزەر و 4 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,288 پشكنینی چاویلكە و 339 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 75 تیشك گیراوە و 1,198 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:06/01/2025