" تەندروستی"
بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەئامادەبوونی ڕاوێژكاران و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەكان، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەت لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و چاودێری كردنی تەندروستی و خزمەتگوزاریەكان لە ناوەندە تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و تایبەت كرا، هەروەها باسی كێشە و گرفت و پڕۆژە پێشنیار و داواكاریەكان كرا و بڕیاری پێویست لەسەر چەندین تەوەرەی سەرەكی درا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:28/11/2024