لەمانگێكدا 27,032 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لە نەخۆشخانەی شار 27,032 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 20,330 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,663 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,014 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 6,147 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,649 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 988 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 726 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 1,065 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 549 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 330 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,309 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 153 نەشتەرگەری قەستەرە و 96 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 66 نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 86,565 شیكاری تاقیگەیی و 2,471 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 9,229 تیشك و 3,604 سۆنەر و 350 ئیكۆ و 609 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:04/11/2024