بۆردی عێراقی دان دەنێت بە نەخۆشخانەی شار وەك سەنتەری ڕاهێنان
" تەندروستی"
شاندێكی ئەنجومەنی باڵای پسپۆڕییە پزیشكیەكانی عێراق كە پێكهاتبوون لە پرۆفیسۆر عەبدولحەمید عەبدولمەجید و پرۆفیسۆر د.محەمەد وەهیب سەلمان و پزیشكی ڕاوێژكار د.حەیدەر نوری داود سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كرد و لەلایەن پرۆفیسۆر د.محەمەد عومەر محەمەد و پزیشكی ڕاوێژكار د.كامەران قەرەداغی و پزیشكی پسپۆڕ د.بنار جەمال و د.سۆران سەرمەد بابان سەرۆكی پزیشكانی نەخۆشخانەی شار پێشوازیان لێكرا.
ئامانجی سەردانی ئەو شاندەی ئەنجومەنی باڵای پسپۆڕییە پزیشكیەكانی عێراق بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی نەخۆشخانەی فێركاری شار و باوەڕپێكردنی بوو وەك سەنتەرێكی ڕاهێنان بۆ خوێندكارانی پسپۆڕ لە نەخۆشیەكانی هەناسەدان و نەخۆشیەكانی هەناوی، شاندەكە ڕەزامەندیان دەربڕی لەوبارەیەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:47:24/10/2024