ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لەهەموو نەخۆشخانەكان بەردەستە


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتوە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و هەموو نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی.

ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندكراوە، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:30/09/2024