سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەبارەی هەڵسەنگاندنی دەروونی بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
لقی سلێمانی كۆمەڵەی پزیشكی دەروونی كوردستان بەهاوكاری لەگەڵ سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، سیمپۆزیۆمێكی زانستی لەسەر هەڵسەنگاندنی دەروونی ئەنجامدا.
د.زامدار حەمە ڕەسوڵ كریم پزیشكی پسپۆڕی دەروونی و لێپرسراوی لقی سلێمانی كۆمەڵەی پزیشكی دەروونی كوردستان، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: زانستی پزیشكی دەروونی دادیی گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ بینینی سەرجەم ئەو حاڵەتانەی لەدادگانەوە ڕەوانە دەكرێن و لەكاتی ئەگەری بوونی حاڵەتێكی دەروونی پێویستیان بە هەڵسەنگاندنی دەروونیە.
وتیشی: ئامانج لە سیمپۆزیۆمەكە زیاتر ڕێكخستنی كاروبارەكان و بەرەپێشچوونی زیاتری شێوازی هەڵسەنگاندنی دەروونیە، بەتایبەتی بۆ یەكەی لیژنە پزیشكیەكان كە ئەركێكی زۆر قورسیان لەسەرشانە لە هەڵسەنگاندن و دەستنیشانكردن و وەڵامدانەوەی ئەو پرسیار و حاڵەتانەی لەلایەن دادگاكانەوە ڕەوانە دەكرێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:28:16/09/2024