لەمانگێكدا 56 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 56 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 43 یان لەڕەگەزی نێربوون و 13 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 20 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 خنكان لەئاو و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی مەوادی كیمیایی و 19 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:10:09/09/2024