لەمانگێكدا 2,283 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2,283 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 213 نەخۆش داخڵ كراون و 171 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 56 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 299 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 179 هەناوبینی كۆڵۆن و 81 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 73 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 21 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 48 تیشك و 98 سۆنەر و 35 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 898 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:08/09/2024