لە سلێمانی یەكەمین لوتكەی زانستی ڤایرۆسی جگەر بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
ڕۆژی 25/7/2024 بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پاێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی و د.تەها مەحوی سەرۆكی لقی سەندیكای پزیشكان و عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی بەشێك لە پزیشكانی بەئەزموون و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لەپارێزگای سلێمانی، یەكەمین لوتكەی زانستی ڤایرۆسی جگەر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو.
یەكەمین لوتكەی زانستی ڤایرۆسی جگەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و تاقیگەی گشتی تەندروستی و نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر رێكخرا، كە ژمارەیەك پزیشكی بەئەزموون لە دەستنیشانكردن و چارەسەر و خۆپاراستن لە نەخۆشی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر بەشداربوون.
لە یەكەمین لوتكەی زانستی ڤایرۆسی چەندین وۆركشۆپ و سیمینار و پانێڵی زانستی پزیشكی تایبەت بەتازەترین شێوازی دەست نیشانكردن و چارەسەرەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر بەرێوەچون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:31:29/07/2024