مانگی ڕابردوو 30,281 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی شار 30,281 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 23,552 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5,693 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 996 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 5,163 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1,706 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 971 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 575 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 550 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 454 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1,500 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 106 نەشتەرگەری قەستەرە و 64 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن ئەنجام دراوە و 85,571 شیكاری تاقیگەیی و 1,882 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 9,557 تیشك و 3,085 سۆنەر و 395 ئیكۆ و 634 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:28:10/07/2024