لە جەژندا 2.150 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قوربان، لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لەشاری سلێمانی، 2.150 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی فریاكەوتن و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەروەها لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربان 263 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:07:23/06/2024