مانگی ڕابردوو 2.579 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2.579 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لەو ژمارەیە 708 نەخۆش پشكنینان بۆ كراوە و 1.871 نەخۆش چارەسەریان بۆ كراوە و 877 نەخۆش نێر بوون و 944 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 497 هەڵكێشانی ددان و 603 پڕكردنەوەی ددان و 111 پاكردنەوەی ددان و 39 دروستكردنی تاقمی ددان و 80 ڕێككردنەوەی ددان و ئەنجام دراوە و 487 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:35:09/06/2024