مەراسیمێك بۆ یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

بەئامادەبوونی د.هەڤەڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بەرپرسانی حزبی و حكومی و جێگر و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی،مەراسمێكی تایبەت بەیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا بەشێكی زۆر لەپەرستارانی ناوەندە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون و چەندین وتار و چالاكی هونەری و زانستی پێشكەش كران، هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە كۆمەڵێك لەپەرستارانی شەهیدانی جەنگی داعش و بەرەنگاربونەوەی پەتای كۆرۆنا و خۆبەخشانی ناوەندەكانی  تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:13/05/2024