تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرستاران و كارمەندان دەكات


" تەندروستی"

لەنووسراوێكی فەرمیدا د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی كرد.

لەنووسراوەكەدا هاتووە پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێی دراوە، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی، بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانینیان ئاراستە بكات لە پای هەوڵ و ماندووبوونی بەرێزیان لەكەرتی تەندروستی و چارەسەركردنی نەخۆش و هیوادارن هەر بەردەوام بن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:12:09/05/2024