لەمانگێكدا 247 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 1.803 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 247 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 8 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 61 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 47 نەشتەرگەری گەورە و 97 نەشتەرگەری مام ناوەند و 34 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 96 پشكنینی سیتی سكان و 174 پشكنینی تیشك و 110 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 154 چارەسەری سروشتی و 5.243 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:09/05/2024