مانگی ڕابردوو 676 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 676 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 231 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە و 133 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 44 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 248 مامۆگرافی و 86 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:28:09/05/2024