لەمانگێكدا 1.813 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.813 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 136 نەخۆش داخڵ كراون، 135 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 45 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 223 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 105 هەناوبینی كۆڵۆن و 35 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 15 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 50 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 16 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 63 سۆنەر و 97 تیشك و 3 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 730 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:22:09/05/2024