مانگی ڕابردو 547 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕیەكانی دڵ داخڵكراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2024) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 993 نەخۆش سەردانیان كردوە و 547 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 434 بوژانەوەی دڵ و 8 نەشتەرگەری دڵ و 177 قەستەرە و 104 باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 206 پشكنینی سیتی سكان و 260 ئیكۆ و 277 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 22 چارەسەری سروشتی كراوە و 36 تیشك گیراوە و 1.538 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:08/05/2024