تەندروستی سلێمانی ئامادەكاریی بۆ جەژنی ڕەمەزان دەكات


" تەندروستی "

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازی كردن لەجەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلانی بۆ ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن داناوە و تیمی تەندروستی لە ناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارەكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەكات.

بەپێی پلانەكە ڕۆژانی پێش جەژن تیمی تەندروستی لەبەردەركی سەرا و كاسۆمۆڵ لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 10ی شەو دادەنرێت.

یەكەم ڕۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە سەرقەبران و پاركی ئازادی و شەقامی سالم و چاڤی لاند و پاركی هەواری شار دادەنرێت، دوەم ڕۆژی جەژن 8 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار دەبن لە كاتژمێر 2ی نیوەڕۆ تاوەكو درەنگانێكی شەو، سێیەم رۆژی جەژن 4 تیمی تەندروستی لە پاركی ئازادی و سەرچنار و پاركی ئازادی و چاڤی لاند دادەنرێت.

لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی دەرەوەی شار تیمی تەندروستی تەرخانكراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاوڵاتیان بكەن.

هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی پێویست و هەر ڕوداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەسەنتەری خێرای فریاكەوتنی ژمارە 122 بكەن یاخود پەیوەندی بە (07701949090  -  07701949191بكەن بۆئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:17:08/04/2024