یەكەی لیژنە پزیشكیەكان


" تەندروستی"

یەكەی لیژنە پزیشكیەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێكهاتووە لە 10 لیژنە و 30 پزیشكی پسپۆڕ بۆ بینینی نەخۆش و هاوڵاتیان و ئامادەكردنی راپۆرتی پزیشكی و لەمانگێكدا نزیكەی 1500 نەخۆش دەبینن.
لیژنەی هەناوی پێكهاتووە لەسێ پسپۆڕی هەناوی و پسپۆرێكی خوێن، لیژنەی ژنان پێكهاتووە لەسێ پسپۆڕی ژنان.
لیژنەی شكاوی پێكهاتووە لەدوو پسپۆڕی شكاوی، لیژنەی مێشك و دەمار پێكهاتووە لەدوو پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و پسپۆرێكی هەناوی مێشك و دەمار.لیژنەی دەروونی پێكهاتوە لەسێ پسپۆڕی دەرونی و توێژەرێكی كۆمەڵایەتی و لیژنەی تەمەن لەزپیشكی دادوەریی دەوام دەكات بۆ دیاری كردنی تەمەن.
لیژنەی چاو پێكهاتووە لەسێ پسپۆڕی چاو، لیژنەی قوڕگ و لوت و گوێ پێكهاتووە لەدوو پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و پسپۆری ئۆدۆلۆجی و شەویلگەو روو.
لیژنەی نەشتەرگەری پێكهاتووە لەدوو پسپۆڕی نەشتەرگەری و پسپۆرێكی گورچیلە و میز و میزەرۆ، لیژنەی منداڵان پێكهاتووە لەسێ پسپۆڕی مناڵان.
لیژنەی كەمئەندامی هەیە كە لیژنەیەكی سەربەخۆیە و كاروبارەكانە پەیوەستە بە كەمئەندامان.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:11/07/2023