هیوایەكی نوێ بۆ تووشبووانی ئیفلیجی مێشك



" تەندروستی"

پزیشكانی رووسی دەستكێشێكی ئەلیكترۆنیان پەرەپێدا كەجووڵە دەگەرێنێتەوە لەدوای تووشبوون بەجەڵتەی مێشك و بەهۆیەوە تووشبووانی ئیفلیجی مێشك دەتوانن دووبارە كۆنترۆڵی جووڵەكردن بە ئەندامەكانیان بكەن لەرێگەی پارچەی ئەلیكترۆنی كەراستەوخۆ لەلایەن مێشكەوە كۆنترۆڵ دەكرێت.

ئەو دەستكێشە ئەلیكترۆنیە لەلایەن زانایانی رووسی پەیمانگای بیروگوف بۆ لێكۆڵینەوەی پزیشكی پەرەی پێدراوە ، بەهۆیەوە كەسی تووشبوو بەئیفلیجی مێشك دەتوانێت دووبارە دەستەكانی بجوولێنێت.

زانایان لەو بڕوایەدان بەم نزیكانە ئەو تووشبووانە نەك تەنیا دەتوانن كوپی قاوە بەدەستیانەوە بگرن ، بەڵكو توانای ژەنینی ئامێری میوزیكیان دەبێت و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر باشبوونی بیرەوەری و باری دەروونی ئەو تووشبووانە.


ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 4746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:04:12/04/2018