شێوازەكانی چارەسەركردنی گیرانی دەمارەكان




" تەندروستی"

كێشەی گیرانی دەمارەكان كێشەیەكی باوە و تووشی زۆرینەی مرۆڤەكان دەبێتەوە و ئەو كێشەیە مەترسی تووشبوون بە جەڵتە زیاد دەكات.

گیرانی دەمارەكان بەهۆی كۆمەلێك هۆكاری جیاوازەوە روودەدات و لەكاتی تەسكبوونەوەی دەمارەكان ئەوا هاتوچۆكردنی خوێن كەم دەكات و ووردە وردە ئەو دەمارە دەگیرێت و پێویستی بەچارەسەركردن دەبێت.

لەگەڵ پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیا و بواری پزیشكی ، چارەسەركردنی گیرانی دەمارەكان چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە لەوانە راكێشانی كوتلەی دروستبووی ناو دەمارەكان یاخود ووردكردنی ئەو كوتلەیە یان دانانی شەبەكە لەپێناو فراوانكردنی دەمارەكان و ئاسایبوونەوەی قەبارەی.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 







ئه‌م بابه‌ته 4431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:48:21/02/2018