ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس

‌

" تەندروستی "

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە بواری دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس و سەرجەم پێداویستییەكانی دەكاتەوە لەماوەی 7 ڕۆژ لە ڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە، سەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی پێشكەش كردنی سی ڤی كۆمپانیاكانیان و بەشداربوونیان لە پرۆسەی كەمگری دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس و سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری لە سلێمانی.

پێویستە سەرجەم ئەم پێداویستیانە لەگەڵ سی ڤیەكەدا پێشكەش بكرێن و بە پێچەوانەوە لەكاتی هەبوونی كەموكوڕی لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی دووردەخرێنەوە:

1- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- تۆمار بێت لە ناوەندی پەسەندكراوی دابینكاران.
5- ژمارەی بازرگانی بێهاوتا (UEN).
6- تۆمار بێت لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و تایبەتمەند بێت لە بوارەكەدا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:25/10/2026