ئاگاداری بۆ دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس و پێداویستییەكانی
" تەندروستی "
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە بواری دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس و سەرجەم پێداویستییەكانی دەكاتەوە لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە سەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی پێشكەش كردنی سی ڤی كۆمپانیاكانیان و بەشداربوونیان لە پرۆسەی كەمگری دابینكردنی گازی ئینتۆنۆكس و سەرجەم پێداویستییەكانی بۆ نەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری لە سلێمانی.
پێویستە سەرجەم ئەم پێداویستیانە لەگەڵ سی ڤیەكەدا پێشكەش بكرێن و بە پێچەوانەوە لەكاتی هەبوونی كەموكوڕی لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی دووردەخرێنەوە:
1- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- تۆمار بێت لە ناوەندی پەسەندكراوی دابینكاران.
5- ژمارەی بازرگانی بێهاوتا (UEN).
6- تۆمار بێت لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و تایبەتمەند بێت لە بوارەكەدا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:04:15/10/2026