ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان


" تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە بواری دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان دەكاتەوە لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە سەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی پێشكەش كردنی سی ڤی كۆمپانیاكانیان و بەشداربوونیان لە پرۆسەی كەمگری دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان.

پێویستە سەرجەم ئەم پێداویستیانە لەگەڵ سی ڤیەكەدا پێشكەش بكرێن و بە پێچەوانەوە لەكاتی هەبوونی كەموكوڕی لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی دووردەخرێنەوە:

1- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- تۆمار بێت لە ناوەندی پەسەندكراوی دابینكاران.
5- تۆمار بێت لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و لە بوارەكە تایبەتمەند بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:24:13/08/2026