ئاگاداری بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شل بۆ نەخۆشخانەكان
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی ئۆكسجینی شل دەكاتەوە بۆ جاری دووەم هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی بانگەواز بەمەبەستی كەمگری بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شل بۆ نەخۆشخانەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیەكەی بەشێوەی كەمگری سنووردار.
هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەماوەی (7) ڕۆژ لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی خۆی پێشكەشی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات و پێویستە سیڤیەكان ئەم پێداویستیانە لەخۆبگرێت:
1- نووسراوی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بۆ ساڵی 2025.
2- نووسراوی بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بۆ ساڵی 2025.
3- نووسراوی بەڕێوبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- بەڵگەنامەی خۆتۆماركردن لەناوەندی پەسەندكردنی دابینكاران.
5- كۆمپانیاكە تایبەتمەند بێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:39:18/11/2025