ئاگاداری تایبەت بە فرۆشتنی ئامێری پزیشكی لەكاركەوتوو


" تەندروستی"

لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ئامێری پزیشكی لەكاركەوتوو لەنەخۆشخانەی دڵ و سەنتەری ڕاوێژكاری عەلی كەمال بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 10 ڕۆژ لەڕۆژی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەڕۆژنامەكان كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەناو بەشی گەنجینەی ئۆتۆمبیلەكان لەنەخۆشخانەی فێركاری ئامادەبن، چونكە زیادكردنەكە لەوێ ئەنجام دەدرێت.

هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەڕۆژ و كاتی دیاریكراو ئامادەبن، لەگەڵ هێنانی:

- پێناسی كارتی نیشتمانی بەشداربوو.
- بارمتەی یاسایی نرخی خەمڵێنراو دابنێت و كەمتر نەبێت لە 20% بەبڕی (7.000.000) حەوت ملیۆن دیناری عێراقی بەچەكی بانكی پەسەندكراو.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.

تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی كۆنتڕۆڵی ئەمبارەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بینینی لیستی كەلوپەلە لەكاركەوتووەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:41:23/10/2025