" تەندروستی"
لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بەفرۆشتنی یەدەگی پارچەی ئۆتۆمبیل لەبەشی گەنجینەی ئۆتۆمبیلەكان بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 10 ڕۆژ لەڕۆژی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەڕۆژنامەكان لەكاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی لەناو بەشی گەنجینەی ئۆتۆمبیلەكان ئامادەبن.
هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەڕۆژ و كاتی دیاریكراو ئامادەبن، لەگەڵ هێنانی:
- پێناسی كارتی نیشتمانی بەشداربوو.
- بارمتەی یاسایی نرخی خەمڵێنراو دابنێت و كەمتر نەبێت لە 20% بەبڕی (300.000) سێ سەد هەزار دیناری عێراقی.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی كۆنتڕۆڵی ئەمبارەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بینینی لیستی كەلوپەلە لەكاركەوتووەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:20:23/10/2025