ئاگاداری بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی


" تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ( گشتی، چاو ، ددان، شكاوی ، قەستەرە و دڵی كراوە ، هەرس و جگەر ، تەعقیم) دەكاتەوە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كاری كەمگری بەشێوەی سنووردار بۆ پرۆژەی (دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بوارە جیاوازەكانی سەرەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی تەندروستی چەمچەماڵ).

هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە سیڤی خۆی پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات لەماوەی (7) رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبوارەكەدا و فەرمانی وەزاری تایبەت بە مۆڵەتپێدانی هەبێت بۆ كاركردن لەبوارەكەدا و نوێ بێت و بەسەرنەچوو بێت.
2- پێویستە پشتگیری بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران بهێنێت كە تا (31/12/2024) كاری پێبكرێت.
3- پێویستە پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- پێویستە پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
5- پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەی كۆمپانیا جیهانیە بەرهەمهێنە باوەڕپێكراوەكان كە بریكارنامەیان پێداوە پێشكەش بكات.
6- پێویستە لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی ڕەچاوی كاری پێشینەی كۆمپانیا بكات لەڕووی پابەندبوون بەگرێبەستەكانەوە لەساڵانی ڕابردوودا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:57:15/01/2025