ئاگاداری بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شل و نایترۆجین


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بە دابینكردنی ئۆكسجینی شل و نایترۆجین دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری (دابینكردنی ئۆكسجینی شل و نایترۆجین).

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و بەراواری نوێ بێت و بەسەرنەچووبن:

1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:06/10/2024