ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی جلی نەخۆش


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری پێداویستی پزیشكی دەكات لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتنی بڵاوبونەوەی ئەم نوسراوە، سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی لیژنەی هەڵسەنگاندنی سیڤی بكەن لەبەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری دابینكردنی جلی نەخۆش بوخچە (سێتی نەخۆش و سێتی نەشتەرگەری) بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت ( نوێ بێت و بەسەرنەچووبن):

1- مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- ئەستۆپاكی بەرێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
5- پێویستە لیژنەی وەرگرتنی سیڤی بەپێی كاری پێشینەی كۆمپانیا لەگەڵ بەرێوبەرایەتیمان و وەرگرتنی ڕای لایەنی پەیوەندیدارەكانی وەك كۆگای دەرمان و نەخۆشخانەكان هەستن بە هەڵسەنگاندنی سیڤیەكان و دیاری كردنی سیڤی بەشداربوو لە پرۆسەكە.
6- پێویستە كۆمپانیا بریكارنامەی كارگەیەكی وەبەرهێنان یان كۆمپانیایەكی وەبەرهێنانی تایبەت بە بواری پێداویستی پزیشكی هەبێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:43:23/04/2024