خزمەتگوزارییەكانی ددان لە سنووری سلێمانی
" تەندروستی"
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ بەرەوپێشبردنی سێكتەری تەندروستی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیان، خزمەتێكی بەرچاو لەبواری نەخۆشییەكانی ددان پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت.
لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (7) نەخۆشخانە هەیە كە پزیشكی پسپۆڕی ددان تێیدا دەوام دەكات و خزمەتگوزاریی پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت، هاوكات (5) سەنتەری نەخۆشیەكانی ددان هەیە و بەهەمان شێوە بەردەوامن لەچارەسەركردنی هاوڵاتیان.
لە (52) مەڵبەندی تەندروستی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەناو شار و دەرەوەی شار خزمەتگوزاری ددان پێشكەش دەكرێت ، لە (17) نۆرینگەی میللی و كلینكی راوێژكاری ناو شار و دەرەوەی شار بەشی نەخۆشییەكانی ددان هەیە و پزیشكان بەردەوامن لەچارەسەركردنی هاوڵاتیان.
لەناو شاری سلێمانی سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری و كۆمەڵگای پیرەمێری پسپۆڕی ددان و سەنتەری ڕاستكردنەوەی ددانی فێركاری هەیە كەئەو شوێنانە تایبەتن بەچارەسەركردنی نەخۆشیەكانی ددان و رۆژانە ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانی شاری سلێمانی سەردانیان دەكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ددان.
لەناو نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی شاری سلێمانی (104) كورسی ددان هەیە و (185) پزیشكی ددان سەرقاڵی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی ددانی هاوڵاتیانن.
لەسەنتەری شۆڕشی ددان (32) پزیشك و لەكۆمەڵگای پیرەمێردی پسپۆڕی ددان (25) پزیشك و لەنەخۆشخانەكانی شار و نەشتەرگەری فێركاری (12) پزیشكی ددان دەوام دەكەن.
لەدەرەوەی شار خزمەتگوزاری ددان پێشكەشی هاوڵاتیان دەكرێت و لەنەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی چەمچەماڵ (28) پزیشكی ددان و لەكۆمەڵگەی پسپۆڕی ددانی سەیدسادق (18) پزیشكی ددان و لە دەربەندیخان (12) پزیشكی ددان دەوام دەكەن.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی نیوەی ئەمساڵ (35) هەزار و (771) هاوڵاتی سەردانی ناوەندە تەندروستیەكانیانی سنوری بەرێوبەرایەتیەكەیان كردوە بۆ نەخۆشییەكانی ددان، لەو ژمارەیە (18) هەزار و (155) نەخۆشیان سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددان و (10) هەزار و (353) نەخۆشیان سەردانی كۆمەڵگای پیرەمێردی ددانیان كردوە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:50:20/08/2023