سەنتەری شەهید جەبار و خزمەتێكی بەردەوام
" تەندروستی"
سەنتەری شەهید جەبار ناسراو بەدكتۆر نەبەز تایبەت بەنەخۆشیەكانی پێست لەساڵی 2010 دروستكراوە، رۆژانە 250 بۆ 300 نەخۆش سەردانی ئەم سەنتەرە دەكەن و رۆژانە 5 بۆ 6 پزیشك نەخۆش دەبینین وەك نەخۆشیەكانی سەدەف و نەخۆشیەكانی پێست كەپێویستیان بەچارەسەر هەیە.
بەشێكی دیكەی سەنتەری شەهید جەبار بریتیە لەبەشی نەشتەگەریەكان كەتێیدا خزمەتێكی باش پێشكەش دەكرێت و زۆرینەی كاروبارەكان بە بەنجی مەزوعی و بەلۆكاڵ چارەسەردەكرێت لەكێشە سەرەتاییەكانی وەك برین و یاخود شێرپەنجەیی یان ئەو نەخۆشیانەی بڵاون لەناو كۆمەڵگا.
د.بێساران قادر فەتاح پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری لەسەنتەری فێركاری شەهید جەبار رایگەیاند سەنتەرەكە فێركارییە و چەندین پزیشك كەسەرقاڵی خوێندنی باڵان وەك ئەو پزیشكە پلەبەندانەی لێرەوەدەگیرێن بۆئەوەی ببنە پسپۆڕی پێست، لەم سەنتەرە پەروەردە و فێردەكرێن و دوای تەواوكردنی كۆرسەكان، دەتوان لێرە یاخود لەهەربەشێكی دیكە كاربكەن.
وتیشی: ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری شەهید جەبار دەكەن دابەش دەكرێن بۆ دوو جۆر، ئەو نەخۆشانەی لەبەشی راوێژكاری دەبینرێن لەگەڵ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە،لەبەشی تیشكەكان چارەسەر بەتیشك دەكرێت و پێی دەوترێت پوڤا و نەخۆشیەكانی وەك سەدەف و بوهاق و ئەوانی تر چارەسەر دەكرێت.
نەخۆشیەكانی پێست بەگوێرەی وەرز و كاتەكان جیاواز دەبێت، لەزستاندا ووشكبوونەوە ڕوودەدات و لەوەزری بەهار خەڵك زیاتر دەچنە دەرەوە و كێشەی پێست دروست دەبێت كە پەیوەندیان بەهەتاوەوە هەیە.
زۆرینەی نەخۆشەكان كەسەردانی سەنتەری شەهید جەبار دەكەن بیرۆ و ئەكزیمیا و قژهەڵوەرین و خورانیان هەیە و رۆژانە بەشێك لەوانەی دەبینرێن بۆ جوانكارییە وەكو زیپكە و پەڵە، نەخوشیەكانی بەهجەت و بڵقەكان و هەندیك نەخوشی درێژخایەن هەیە لەم سەنتەرە چارەسەر دەكرێن، هەندێك نەخۆشی كەم هەیە وەك نەخۆشیە شێرپەنجەییەكانی پێست ئەوانیش چارەسەردەكرێن.
د.بێساران قادر فەتاح پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری ئاماژەی بەوەكرد لەسەنتەری فێركاری شەهید جەبار نەشتەرگەری بچوك بە بەنجی مەزوعی دەكرێت و سەرباری ئەو كەموكوڕیانەی لەپێداویستی و كەلوپەلەكاندا دروست دەبێت، بەڵام خزمەتگوزاریەكی گەورە پێشكەش دەكرێت و رۆژانە 50 بۆ 70 لەم بەشە چارەسەر دەكرێن لە لابردنی پێستێكی زیادە لەبالوكەوە تاوەكو نەخۆشیە شێرپەنجەییەكان تاوەكو كاری رێكاری و جوانكاری.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:56:25/04/2023