" تەندروستی "
سلێمانی ئەو شارەی بووەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی بنیادنانی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تەندروستی شارەكە ئەنجام دەدات بۆ خستنەڕووی ئەو پێشكەوتنەی لە كەرتی تەندروستی بەدەست هاتووە.
د.كۆیان زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری باسی ئەو خزمەتگوزارییانە دەكات لە نەخۆشخانەكەیان پێشكەشی منداڵان دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی